دوو که‌س له دانیمارک به تۆمه‌تی هاوکاری کۆکردنه‌وه بۆ په‌که‌که حوکم دران

هه‌ولێر-KDPinfo- ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کرده‌وه، دادگای باڵای دانیمارک حوکمی زیندانی به‌سه‌ر دوو که‌سدا سەپاند که تۆمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاریی داراییان بۆ په‌که‌که به‌سەردا ساغ بووه‌وه.
دادگاکه هەفته‌ی ڕابردوو، ئەو دوو که‌سه‌ی دادگایی کرد و دوای چه‌ند ڕۆژێک حوکمه‌که‌ی ڕاگه‌یاند، که چوار ساڵ زیندانی بوو بۆ که‌سێکیان و پێنج ساڵیش بۆ ئه‌وه‌ی دیکه. دادگای دانیمارک ڕاشیگه‌یاند که جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که ڕاده‌گیرێ، چونکه یه‌کێکیان ماوه‌یه‌که تاوانه‌که‌ی ئه‌نجام داوه و ئه‌وی دیکه‌یان ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 75 ساڵ.
وڵاتانی ئه‌ورووپا وه‌ک رێکخراوێکی تیرۆریستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا دەکه‌ن و هاوکاریکردنی ئه‌و ڕێکخراوه به یاساکانی ڕێگرتن له گه‌یشتنی پاره به تیرۆریزم، حوکم به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن.




