٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبەر پەکەکە، دەڤەری ئامێدی ١٩٠ گوندی لێ چۆڵ کراوە

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی-KDP.info- پارتی كرێكارانی كوردستان چارەكە سەدەیە زیاتریشە بنكەوبارەگای لە هەرێمی كوردستاندا داکوتاوە و، ڕووبەرێکی زۆری خاكی هەرێمی كوردستانی بە دەستەوەیە و، ناوی لێ ناوە "هەرێمی پاراستنی میدیا".

(ڕزگار سدقی) سەرۆكی لیژنەی تۆمارکردنی ئەو زەرەر و زیانەی تورکیا بە فڕۆكەی جەنگی و بۆردومان لە کوردستانی دەدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٩٠ گوند لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی لەبەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە و فرۆکەی توركیا چۆڵ كراون."

گوتیشی: "تورکیا بە بۆردومانی گوند و ئاواییەكانی سنووری شارۆچكەی ئامێدی، زیاتر لە دووملیار دینار زیانی لەو خەڵکە داوە؛ جگە لەوەی هاووڵاتیان ناتوانن بگەڕێنەوە سەر گوندەكانیان و، ئەو خێروبێرەی هەیە لەو گوندانە پەكەكە هەمووی بۆ خۆی دەبات؛ خەڵكی ئەو ناوچانە داواكارن پەكەكە بنكە و بارەگاكانی خۆی لەو گوندانە بباتە دەرەوە، بەشکەم بگەڕێنەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار