دوازده‌هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب گه‌یشتوونه‌ته مه‌خموور
__2016_06_19_h20m30s17__HK.jpg)
له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور، ئاواره‌ی قه‌زای مه‌خموور بوونه و تا ئێستایش رۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌ڵدێن و ده‌گه‌نه سنووری قه‌زای مه‌خموور، به‌گوێره‌ی ئاماری به‌رده‌ستی عه‌بدوڵڵا تاهیر، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی مه‌خمووری پارتی، كه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، تا ئێستا دوازده هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب هاتوونه‌ته سنووره‌كه و به‌شێكیان له سنووری قه‌زای مه‌خموور و ناو كه‌مپی ئاواره‌كان نیشته‌جێ كراون، به‌شێكیشان چوونه‌ته ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و خانوویان به كرێ گرتووه.
عه‌بدوڵڵا تاهیر گوتیشی، داعش هیچ مه‌ترسیێكی بۆسه‌ر قه‌زای مه‌خموور نه‌ماوه و ته‌واوی گونده كوردنشینه‌كان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه رزگار كراون، ته‌نیا گونده عه‌ره‌به‌كان ماون ئه‌ویش له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه رزگار ده‌كرێن و پڕۆسه‌ی گرتنهوهیش ده‌ستی پێكردووه.
قائید میرۆ




