بەغدا نایەوێ لە قەرزی نێودەوڵەتی بەشی هەرێم بدات
__2016_05_26_h16m44s23__HK.jpg)
بەغدا -KDP.info- نوێنەرێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بێهیوایی خۆی لەبارەی ناردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە قەرزی سندووقی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، بەغدا ئامادە نییە بەشی هەرێمی كوردستان بدات.
سەرحان سلێڤانەیی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئێمە وەك نوێنەرانی كورد بێئومێد بووینە لەوەی حكوومەتی عێراق بەشی هەرێمی كوردستان بدات لە قەرزی نێودەوڵەتی؛ سەرۆکی بانكی ناوەندیی عێراقیش ئەوەی ئاشكرا كردووە ئامادە نین قەرزی سندووقی نێودەڵەتی بدەنە هەرێمی كوردستان."
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن كورد بەرامبەر ناردنی بەشی هەرێم لەو قەرزە گەڕاونەتەوە بەغدا، سلێڤانەیی گوتی: "من ئاگاداری ئەوە نیم و پێم وانییە ڕاست بێت؛ ئێمە بەو مەرجە نەگەڕاوینەتەوە بەغدا، چونكە ئەوە دوو ساڵە هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ ئەوەی بەشی هەرێم بدرێت و بەغدا ئامادە نییە."
قائید میرۆ




