٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سەرفکردنی پارە لەلایەن حکوومەتەوە بۆ ئاوی سلێمانی پەیوەندی بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاوە نییە"

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی، خەرجکردنی دوو ملیار دینار لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە بۆ چارەکردنی کێشەی ئاوی سلێمانی، پەیوەندی بەو گوشارەی ئەنجوومەنەوە نییە.


(زیاد کاکەڕەزا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەی سەرۆک لیستەکاندا لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن و پارێزگار، پێش داواکارییەکانی ئێمە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، پارێزگار باسی لەوە کرد سەرۆکی حکوومەت فەرمانی بە وەزارەتی دارایی کردووە دوو ملیار دینار وەکو حاڵەتێکی بەپەلە سەرف بکرێت بۆ چارەکردنی کێشەی ئاوی سلێمانی کە لە دووکانەوە دێت."


(زیاد کاکەڕەزا) گوتیشی، ئەمە پێش ئەوە بووە کە ئەنجوومەن کۆ بووەوە و تێیدا ھەندێک داواکاری پێشکەشی حکوومەت کرد و مۆڵەتی ١٥رۆژی پێدان بۆ جێبەجێکردنی و لە ئێستادا ئەو پارەیە بۆ چارەکردنی کێشەی ئاوی سلێمانی داوە کە حاڵەتێکی بەپەلە بووە.
جەختیشی کردەوە، بەھیچ جۆرێک ئەمە پەیوەندی بەو گوشارەوە نییە کە ئەنجوومەن خستوویەتییە سەر حکوومەت.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار