٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاراس حەسۆ میرخان: پارتی بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات پارتی بەرپرسیارە لە ئەو بەڵێن و گوتارانەی بە جەماوەر و لایەنگرانی خۆی داویەتی؛ بۆیە لە ئەنجامی ئەو بەرپرسیاریەتییەوە هەندێک لایەن دەیانەوێت لە ڕوانگەی خۆیانەوە پارتی بخەنە هەڵەوە بەڵام ئەمە نەکردە و مەحاڵە، چونکە پارتی خاوەنی ستراتیژیەتی خۆیەتی.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پارتی خاوەنی ستراتیژی و بەرنامەی خۆیەتی؛ بۆیە نە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی هاشوهوشی هیچ لایەنێکەوە، نە بەرنامەی کاری سیاسیی خۆی تێک دەدات. پارتی خاوەنی ستراتیژی تایبەتی خۆیەتی لە پرسی نیشتمانی و نەتەوەییدا و، بۆ بارودۆخی ژیانی خەڵک بەرنامە و ئەجێندای تایبەتی خۆی هەیە؛ ئێستایش هەڵگری پەیامی ڕیفراندۆم و گەڕانەوەی مافی گەلی کوردستانە و، کار دەکات تا کورد بگات بە ئاواتی خۆی؛ هەرکەسێکیش دیەەوێت لەگەڵ ئەم پەیامەدا بێت دەرگامان کراوەیە با بفەرمێت."

دەیشڵێت: "پارتی لەم قۆناغە بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات و خاوەنی بانگەشەی خۆی و، ئەو بەڵێنانەیشە کە بە خەڵکی داوە؛ جا نەگۆڕانی پرەنسیبی پارتی وای کردووە هەندێک لایەن کە هەر ڕۆژە و لە ئاوازێک دەخوێنن، بیانەوێت پارتی لەو پرەنسیبە لا بدات کە ئەوەش هەرگیز ناکرێت".

ئەوەشی خستە ڕوو کە خەمی پارتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان وای کردووە کە هەندێک هێز بیانەوێت لە ڕوانگەی خۆیانەوە لە سیاسەتی پارتی بدەن، لە کاتێکدا خەڵک خۆی شایەتە کە پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن هاوکاری خەڵکی کوردستانە و پیلانی سەر ڕێ، پووچەڵ دەکاتەوە.

کارزان سەباح 

هەواڵی پەیوەندیدار