"تاکە رێگە بۆ نەهێشتنی مەترسی داعش لەسەر جیهان، بەهێزکردنی زیاتری پێشمەرگەیە"
__2016_06_18_h17m11s11__HK.jpg)
ئەمەریکا-KDP.info- ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا تاکە ڕێگا چارە بۆ بنبڕکردنی مەترسی داعش لەسەر ئاسایشی جیهان بەوە دەزانن کە ئەمەریکا ڕاستەوخۆ پشتی پێشمەرگە بگرێت تا داعش لاواز ببێ.
بە گوێرەی زانیاری میدیاکانی ئەمەریکا مەترسیی داعش بۆسەر جیهان زیادی کردووە و بەو شێوەیەی ئێستایش کە ئەمەریکا لە دژی داعش دەجەنگێ داعش لە تەکنیکی کردەی تیرۆر بەهێزتر دەکات، بۆیە دەبێ پێشمەرگە یارمەتی بدرێ تاوەکو مەترسی داعش لە جیهاندا یەکجارەکی بنبڕ بکرێ.
ڕۆژنامەی واشنتن نموونەی بە تەقینەوەکەی ئۆرلاندۆی فلۆریدا هێناوەتەوە کە تاکتیکی نوێی داعشە بۆ تێکدانی ئاسایشی جیهان و ڕەخنە لە سیاسەتی ئەمەریکا دەگرێ کە بەو شێوەی ئیستا کە لە دژی داعش دەجەنگێ، داعش بەهێزتر دەبێ. هەروەها پێگەی وۆردپۆست نووسیویەتی کە تاکتیکی نوێی داعش لە هێرشبردن بۆسەر وڵاتانی جیهان مەترسیدارە و پێویستە ئەمەریکا بیر لە ڕێگەچارەیەکی دیکە بکاتەوە بۆ لاوازکردنی پێگەی داعش.
ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا هاوڕان کە دەبێ ئەمەریکا ڕاستەوخۆی پشتی پێشمەرگە بگرێت بۆ ئەوەی مەترسی داعش بە یەکجارەکی لەسەر جیهان نەهێڵێ و ئەو هێرشە مەترسیدارانەی داعش ڕابگرێت.




