خەڵکی ناوچە ئازادکراوەکان، باری ٦ ترێلە دەستندە و پیتاکیان بۆ نێردراوە

شنگال-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتیوپێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشكرای دەكات تاقمی برایەتیوپێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ بەدواداچوون بۆ كەموكووڕییەكانی شنگال، ئەمڕۆ میوانداریی پارێزگاری مووسڵ و قایمقامی شارۆچكە شنگالی كردووە.
(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆكی لیستی برایەتیوپیكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وا سەرنجی كەموكووڕی و پێداویستییەكانی خەڵکی شارۆچكەی شنگال دەدەین؛ ئەمڕۆ وەك كوتلەی برایەتیوپێكەوەژیان میوانداریی پارێزگای مووسڵ و قایمقامی شارۆچكەی شنگالمان كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا باسمان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و، باروبووکردنی ئاوارەكان کرد."
گوتیشی: هەر ئەمڕۆ باری ٦ ترێلەی پڕ، ١٤ بابەت خۆراكمان ناردووە بۆ خەڵکی ناوچە ئازادکراوەکان؛ لە ئەلقوشەوە دەستمان بە دابەشكردنەکە كردووە؛ بەیانی دەچینە زوممار و شنگال و هەتا ڕەبیعەیش دەچین؛ ئەڵبەت خەڵکی کەمنشینیشمان لەو یارمەتییە بێبەش نەکردووە؛ ئەو خەڵکەیش لە دەستی داعش ڕزگااریان بووە، بایی ملیارە دینارێک دەستندەیان بۆ هاتووە؛ داوامان لە پارێزگاری مووسڵ كردووە ئەو پارەیە بەسەر ئەو ١٦٨٠ کەسەدا دابەش بکرێ وا لە دەستی داعش ڕزگار بوونە."
ڕابین شێروانی




