لە خازردا پێشمەرگە پێگەی داعشی لاواز کردووە

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەک لە پارێزگای نەینەواوە بە مێدیاکانی ڕاگەیاندووە کە پێشمەرگە لە میحوەری خازرەوە گورزی چاکی لە داعش وەشاندووە و بە جارێ داعشی لاواز کردووە.
بە گوێرەی قسەی سەرچاوەیەک لە پارێزگای نەینەواوە، میدیاکانی عێراق ئاشکرایان کردووە کە پێشمەرگە لە میحوەری خازرەوە گورزی کاریگەر و گەورەی لە داعش وەشاندووە و پێگەی داعشی لەو میحوەرەدا وەها لاواز کردووە، لە پەلوپۆ کەوتووە.
سەرچاوەکە باسی لەوەیش کردووە کە داعش ناتوانێ خۆی لە بەر پێشمەرگە بگرێ و، ئەم کارەی پێشمەرگەیش کارئاسانییەکەی زۆرە بۆ لاوازکردنی پێگەی داعش لە مووسڵ تاوەکو بەشکەم ئەو شارەیان پێ ئازاد بکرێتەوە.
شاو




