٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوە یەکگرتووەکان: داعش، ئێزدییەکانی قڕ (جینۆساید) کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەستەیەکی لێکۆڵەری نەتەوە یەکگرتووەکان  سەلماندی داعش بە نیازی قڕکردن (جینۆساید)، پەلاماری ئێزدییەکانی عێراقی داوە و، کوشتوبڕیانی کردووە.


دەستەیەکی لێکۆڵەری نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە سووریا کە ئەرکیان لێکۆڵینەوەی تایبەتە؛ سەرۆکی ئەو دەستەیە بەناوی پاولۆ سێرجیۆ بینیریۆ ئەمڕۆ ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی ئاشکرا کرد کە سەبارەت بە قڕکردنی ئیزدییەکان لەلایەن دەستەکەیەوە ئامادە کرابوو و تێیدا پشتڕاستیان کردووەتەوە کە داعش ئێزدییەکانی قڕکردووە.

لە دووتوێی بابەتە بڵاوکراوەکەی ئەمڕۆ (١٦/٦/٢٠١٦)ـی دەستەکەدا هاتووە، داعش ئەوەی خراپە بێ، دەرهەق بەو کەمینە دینییەی کوردانی کردووە؛ لە کوشتوبڕ و ئەشکەنجەوە بگرە تا کۆیلایەتی و لەشفرۆشی‌پێکردن و کڕینوفرۆش.

لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان لە وڵاتە زلهێزەکان کردووە دەست بجووڵێنن و، ئەو ٣٢٠٠ ئێزدییە بەر بدەن وا داعش بە دیل بردوونی و یەخسیری کردوونە.
داعش کۆمەڵە سونییەکی وشکە‌مەزەبن؛ ئێزدییەکانیان پێ شەیتانپەرسە و، بە فەتوا شەیتانییەکەی خۆیان دەڵێن چییان پێ بکەین حەڵاڵە!
داعش لە ساڵی ٢١٤وە پەلاماری ئێزدییەکان دەدات؛ بە هەزارانی لێیان کوشتوبڕ کردووە و، بەکۆمەڵ لە گۆڕی ناون.
لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەلماندوویانە زۆر کچ و ژنە ئێزدی ئەوەندە لاقە کراون، لە داخاندا خۆیانیان کوشتووە؛ ئەو ژنە ئێزدیانەی توانیویانە هەڵبێن، بەسەرهاتی سەیر و دڵتەزێن دەگێڕنەوە؛ دەڵێن داعش بەکۆمەڵ کوتوونەتە لایان و، بە دەم کوتەکەوە لاقەیشیانیان کردووە.
لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ زۆر لەو ژنە یەخسیرە ئێزدیانە منداڵی سەرکەوپاچکەیشیان پێیە و، داعش بەزەیی بە منداڵە وردانەیشدا نایەتەوە و، دەستی لەوانیش نەپاراستووە!
منداڵی ٧ساڵان گەورەتر، لە دایکەکەیان جیا دەکرێنەوە و، هەموویان ڕەشبگیر دەکەن و دەیانبەن فێرە شەڕ و چەکوڕەختیان دەکەن و، پاشان بەزۆر دەیانبەن بۆ شەڕ.
نێرەوز و نێرینەی ١٢ساڵان گەورەتر، یان دەشێ بە زۆر شایەتیمان بهێنن یان ئەوەتا داعش دەیانکوژێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار