لەبەر پەكەكە، دەڤەری دینارتە ٢٠ گوندی لێ چۆڵ کراوە

دینارتە-KDP.info- شارۆچكەی ئاكرێ، ٢٠ گوندی لێ بە دەست پەكەكەوەیە؛ سەرجەمیشیان دەكەونە سنووری شارەدێی دینارتەوە؛ جا پەکەکە لەو گوندانەدا خۆیان حەشار دەددەن و، خەڵکەکەیش ناچار چۆڵیان کردووە.
(مەهران نێروەیی) بەڕێوەبەری شارەدێی دینارتە سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "شارەدێیەکەمان ٨٧ گوندی لێیە؛ ٢٠یان پەکەکە دایبڕیون؛ ٦٧یان ئاوەدانن؛ جارجار پەكەكە دێنە نزیك ئەو گوندانەش! خەڵک لەبەر ئەوان ژیانیان لێ تێک چووە. خەڵک گەلێک لێیان بەگلەیینە؛ وا تورکیایش بە بیانووی پەکەکەوە پەیتاپەیتا دەڤەرەکە تۆپباران دەکا؛ جا ئەوە حاڵ نییە و، تا پەکەک لەوێ بن، ژین ناچێتە ڕێوە."
ڕابین شێروانی




