٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامانە سروشتییەکان: پاڵاوگە بچووکەکان نەوتیان پێ نەفرۆشراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێ، نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان هەمووی بۆ هەناردەکردنە و، تۆزێکی نەبێ، باقییەکەی بە لوولەنەوتدا دەنێردرێتە دەرەوەی وڵات.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بەوە داوە، لە هەندێک ڕۆژنامە و سایتی ئەلیکترۆنی باسی فرۆشتنی نەوتی خاو دەکرێت بە پاڵاوگۆکەکان (پاڵاوگە بچووکەکان)ـی کوردستان و ڕایگەیاندووە "با خەڵک گشتیان بزانن کە نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان هەمووی بۆ هەناردەکردنە؛زۆربەی هەرە زۆری بە لوولەنەوتی کوردستاندا دەینێرین بۆ بەندەری جیهان لە تورکیا و، لەوێوە دەیفرۆشین؛ باقییەکەیشی دەنێرین بۆ پاڵاوگەکەی بازیان و، ئەوەی کەڵەک و، لەوێ دەکرێتە بەنزین و ەوت بۆ خەڵکی خۆمان."

ڕاگەیێنەوانیی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەشڵێت: "ئەو پاڵاوگە بچووکە نایاساییانەی ئاماژەیان پێ کراوە، هیچ مۆڵەتێکی ڕەسمییان نییە لای وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و زۆرجار داوامان کردووە دایانبخەن."

وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان داوای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دەکات و دەشڵێت: "پشتی لایەنە پەیوەندیدارەکان (وەزارەتی ناوخۆ، پارێزگاکان و دەزگاکانی ئاسایش) دەگرین کە بە دوای ئەو بابەتەدا بچن و، ئەو پاڵاوگە نایاساییانە دابخەن و سەرچاوەی نەوتە خاوەکە ئاشکرا بکەن، کە هیچ پەیوەندیی بە نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانەوە نییە".

هەواڵی پەیوەندیدار