لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەت دووخانوو بۆ دوو منداڵی ونبوو کڕدرا

هەڵەبجە-KDP.info- سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجەی شەھید ئاشکرای کرد، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئەرکی خۆی، سەر و خانوویەکی بۆ ئەو دوو ڕۆڵە ھەڵەبجەییە کڕیوە وا لە کیمیابارانەکەدا بزر بووبوون؛ دیارە بەینێک لەمەوبەر سەروسۆراغیان گیرابوو، دۆزرابوونەوە.
(لوقمان عەبدولقادر) سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) سەر و خانوویەکی بۆ (ئالان تەوفیق) و (چیا تەیب) کڕیوە؛ ئەو دوو ڕۆڵە ھەڵەبجەییە، ئەمساڵ بە کەسوکاریان شاد بوونەوە."
(لوقمان عەبدولقادر) گوتیشی، ئەو خانووانە، هەر یەکە و، ٥٠هەزار دۆلاری تێ چووە.
دیارە ئەو دوو رۆڵە کوردە هیچ جێوڕێیەکیان نەبوو، لە ماڵ ئەموئەودا دەژیان.
بڵند ئیبراھیم




