٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی کوردانی ئێزدی سەردانی ئەمریکا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال ڕایگەیاند شاندێک بە نوێنەرایەتیی کوردانی ئێزدی سەردانی ئەمریکا دەکەن.

بە وتەی مەحما خەلیل قایمقامی شنگال، بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە نوێنەرانی چین‌وتوێژەکانی کوردانی ئێزدی بگەنە ئەمریکا بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسە گەورەکانی واشنتۆن دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و ڕەوشی ئێزدییەکان و چۆنیەتیی هاوکاریکردنی خەڵکی شنگال.

سەرچاوەکە ئەوەشی باس کرد کە ئەو شاندە لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا، جگە لە دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بان کی مون سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، لەگەڵ به‌شی جینۆساید و ڕێكخراوی مافی مرۆڤ و ڕیكخراوی په‌نابه‌ران و ڕیكخراوی ئاشتییشدا کۆ دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار