٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گاز پرۆم نەفت چالاكییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا فراوانتر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

رووسیا-KDP.info-  لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، سەرۆكی كۆمپانیای گاز پرۆم نەفتی ڕووسیا رایگەیاند کە چالاكییەكانی لە هەرێمی كوردستاندا فراوانتر دەكات.

لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە شاری سان پترسبۆرگی ڕووسیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-6-2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ ئەلكساندەر دیۆكۆڤ سەرۆكی كۆمپانیای گاز پرۆم نەفتی ڕووسیا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی كۆمپانیای گاز پرۆم نەفت خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووسیا دەربڕی، جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە لەسەر چالاكییە سەرمایەگوزارییەكانیان لە بواری نەوت و وزەدا لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن و هەوڵ دەدەن لە داهاتوودا كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان فراوانتر بكەن.

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو پێشوزاییە گەرمەی كرد و خۆشحاڵیی خۆی بە بڕیاری بەردەوامی و فراوانكردنی چالاكییەكانی كۆمپانیای گاز پرۆم نەفت لە هەرێمی كوردستان دەربڕی و دەستخۆشی لەو كارانەشیان كرد كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ئەنجامیان داوە، ئامادەیی خۆی و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ هەر كارئاسانییەك دەربڕی كە ببێتە هۆی ئەوەی بواری وزە لە هەرێمی كوردستان گەشەی پێ بدرێت.
تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار و بارودۆخی ناوچە و عێراق و هەرێمی كوردستان لە بواری ئابووری و دارایی و بازرگانییەوە، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار