"كورد سەلماندوویەتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێزێكی كاریگه‌رە"

(عه‌بدولڕه‌حمان كه‌ریم ده‌روێش ) مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "کورد ئەوەندەی نەماوە بەسەر داعشدا سەر بکەوێت؛ جا سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد له جه‌نگی تیرۆرستانی داعشدا جگه له‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز ده‌كات له ناوچەکە و دنیایشدا، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كەیشمان توندوتۆڵ‌تر دەکا؛ خاكی كوردستان له مه‌ترسیی شاڵاوی ده‌ستی تیرۆر ده‌پارێزرێت و ته‌واو بوونی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته كه تۆمار كراوه به سه‌ركردایه‌تیه‌كی سیاسی جێگیر و به‌رچاوڕوون كه خاوه‌ن ستراتیجیه‌تێكی نیشتمانییه، توانییان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری بكه‌ن له به‌رامبه‌ر هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆریستان‌دا."
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ڕاشیگه‌یاند: "گه‌لی كورد ئێستا خۆشە بووە و، دوای داعش‌یش ئه‌گه‌ر هێزێکی تریش هه‌ڕه‌شه بكه‌ن، كورد به‌رگە دەگرێت؛ ئێستا له قۆناغێکی نوێداین كه ئه‌م قۆناغه یارمه‌تیی كورد ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر جه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی بكات و قۆناغی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی بگوازێته‌وه بۆ قۆناغی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی."
(ده‌روێش) دەیشڵێت: "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تاكه هێزه شه‌رعیه‌تی پاراستنی ناوچه ئازادكراوه‌كانی كوردستانی ده‌بێت و ده‌یپارێزێت و نابێت بكشێته‌وه ته‌نها ئه‌و هێزه‌ش ده‌توانێت ئاشتی له‌و ناوچانه دابین و جێگیر بكات بوونی هه‌رهێزیكی تر ده‌بێته هێزی داگیركه‌ر و دروست كردنی پشێوی له‌و ناوچانه بۆ گشت نه‌ته‌وه‌كان له‌و سنووره بۆیه پێویسته هێزی پێشمه‌رگه له ئازادكردنی شاری مووسڵ ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بێت و مووسڵ ئه‌مجاره بگه‌ڕێته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا نه‌درێت هیچ هێزێك به‌كاری بهێنێت له دژی كوردستان؛ بۆیه مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه زامنی پاشەڕۆژی كوردستان و گشت پێكهاته‌كانه و، پێگه‌ی له ناوچه‌كه‌ش به‌هێز ده‌بێ."
سیاسەتوان (د. ڕه‌وه‌ز مه‌هدی خۆشناو) دەربارەی ئەم پرسه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كورد له‌و شه‌ڕی داعشەدا سه‌لماندی كه هێزێكی ڕاسته‌قینه‌یه؛ ده‌توانێت ڕووبه‌رووی دژمنێکی سه‌رسه‌ختی وه‌كو تیرۆرستانی داعش ببێته‌وه و خاكی خۆی بپارێزێت ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له فاكته‌ره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی كورد ده‌بێت له سه‌ربه‌خۆیی كاتێك وه‌كو میلله‌تێك له تواناتدایه سنووره‌كانی خۆت بپارێزی و به‌رگری له خاكی خۆت بكه‌ی."
(خۆشناو) گوتیشی: "كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خۆی سه‌لماندووه وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ر كه هه‌رده‌م هه‌وڵی كاركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌دات به شێوه‌ی ئاشته‌وایی له‌گه‌ل وڵاتانی هه‌رێمی و دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئابووری سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ل ده‌ورووبه‌ریدا."
ده‌شڵێت: "دروستبوونی داعش به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ته‌کانی عێراقەوە بوو؛ بۆیه ناكرێت ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه به‌رده‌وام بێت چونكه چه‌ندین وڵات به‌هۆی داعش تووشی هه‌ره‌س هات به‌ڵام داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه تووشی هه‌ره‌س هات وه له مووسلیش دوای ئازاد كردنی ده‌بێت مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بدرێت و پارێزراو بێت و حكومه‌ت عیراقیش دان به‌و واقیعه‌ی ئێستای ناوچه‌كه بنێت و سنووری ناوچه كوردستانیه‌كانی مادده‌ی 140 كه به‌خوێنی پێشمه‌رگه ئازاد كراوه و ده‌پارێزێت ئه‌مه‌ش له هه‌موو یاسا و ڕێسایه‌ك به‌هێزتره و پێشمه‌رگه زۆر سوودی له ته‌جرەبه‌کەی جارانی بینی و به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی سنووری كوردستان كه ئه‌ركێكی پیرۆزه؛ ئه‌ركی لەمەولای پێشمه‌رگه پاراستنی سنووری ئه‌و خاكه ده‌بێت كه خاكی كوردستانه."
نه‌شوان به‌رزنجی




