٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باجی فڕگەکان زیاد کرا؛ بەشێک لە داهاتەکەی بۆ خۆیانە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا كرێ و باجی 13 جۆر خزمەتگوزاری لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان زیاد بکات، داهاتەکەشی بۆ فڕگەکان خەرج بکرێتەوە.

بەپێی بڕیاری ژمارە 84ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە لە 2ـی ئایاری 2016 دەرچووە و (دوێشەو؛ 15/6/2016) بڵاو کراوەتەوە، بڕیاری زیادكردنی كرێ و باجی زیاتر لە 13 جۆر خزمەتگوزاری لە فڕۆكەخانە شارستانییەكانی هەرێمی كوردستان دراوە.

هەر لەو نووسراوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "بەشێك لە داهاتی كرێ و باجی خزمەتگوزارییەكان، دوای ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بۆ فڕگەكان خەرج دەكرێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار