"پەیەدە دوو ئەندامی دیکەی پارتی دیموکراتی کوردستانى سوریایی دەستگیرکرد"

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا دهڵێت، پهیهده ئێستا دوو ئەندامی دیکەی ئێمەی لەعامودا ودێریک دەستگیرکردوو بەردەوامیشە لە کوشتن و رفاندن وسوتاندنی بارەگاکان.
(د.کاوە ئازیزی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پەیەدە لە عامودا و دێریک دوو ئەندامی لیژنەی ناوچەی ئێمەی دستگیرکردووە، بەبێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان ئەنجامدابێت.
( ئازیزی) گوتیشی: "پەیەدە ھەرکاتێک بیەوێت ئەندامانی ئێمە دەگرێت و منداڵان بەزۆر دەبات بۆ سەربازی و بارەگاکانمان دەستوتێنێت، رۆژانە ئەمە کارى پهیهدهیه.
ئهو ئەندامهی ئەنجوومەنی نیشتیمانی دهشڵێت، پەیەدە کاریان بۆتە ئەوەى کار بۆ وڵاتانی ھەرێمی بکەن.
بڵند ئیبراھیم




