دیداری سەن‌پیترزبۆرگ به ئه‌جێندایه‌کی پڕه‌وه کاره‌کانی ده‌ست پێده‌کات
_(1)__2016_06_15_h16m59s6__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- دیداری سەن‌پیترزبۆرگ سبەی به ئاماده‌بوونی وه‌فدی باڵای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێده‌کات.
به پێی ئه‌جێندای ڕاگه‌یێنراوی دیدارەکە، به‌شێک له باس و په‌نێڵه‌کانی ئه‌مانه‌ن: گه‌شه‌کردنی دارایی و بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری، ستراتیژ و سیاسه‌تی مایکرۆ ئیکۆنۆمی، نادادیی وه‌ک هۆکارێک بۆ ناسه‌قامگیری و چاره‌سه‌ر، بزنسی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری، ڕووسیا و ئه‌فریقیا و فراوانکردنی سنوور، جیوئابووری وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی گرنگی ژێرخان، مرۆڤ و ئامێر شۆڕشێکی پیشه‌سازیی نوێ، گرفته‌کانی بواری ئه‌لیکترۆنی.
هەروەها لە چوارچێوەی دیدارەکەدا کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، په‌نێڵیکی نیکۆلا سارکۆزی سه‌رۆک کۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا پێشکەش دەکرێت. بابەتەکانی دیکەش بریتین لە: هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ گه‌شه‌پێدانی درێژمه‌ودا، کێشه‌ی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی، کێ پاره‌که ده‌دات؟، په‌یوه‌ندییه نوێیه‌کانی جیهان له‌سه‌ر هایدرۆکاربۆن، پیشه‌سازیی داهێنه‌رانه، ده‌رفه‌تی نوێی هاوبه‌شیکردن، جۆری ژینگه‌ی ئیکۆلۆژی، سه‌رمایه‌ی مرۆڤ گەو‌ره‌ترین ده‌ستمایه‌ی ئابووری، کۆچ له جیهانی نوێ و کاریگه‌ریی ئابووری، بازاڕی نه‌وت و سه‌رمایه‌گوزاری له نه‌بوونی سه‌قامگیریدا، ته‌کنۆلۆژیا و گه‌یشتن به سبه‌ینێ مانه‌وه یاخود مردن، شاری زیره‌ک کێ ده‌توانێ بنیاتی بنێت، نوێکاری له کارگێڕیی ته‌ندروستی، هەروەها چه‌ند په‌نێڵ و باسێکی دیکەی تایبه‌ت به ئابووریی ڕووسیا و وڵاتانی دیکەی جیهان.




