دوای ڕێككه‌وتن گۆڕه بەکۆمەڵه‌كانی شنگال هه‌ڵده‌درێتەوە

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕایده‌گه‌یێنێت بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال شوێنه‌كان ده‌ستنیشان كراون و دوای ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ل ڕێكخراوی (ICMT) ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سنووری قه‌زای شنگال.
(فواد عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بۆ هه‌ڵدانه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سنووری قه‌زای شنگال تیمه‌كامان وه‌كو لیژنه سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه و شوێنه‌کەمان ده‌ستنیشان كردووه؛ کردوومانەتە قۆناغەوە؛ قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌و شوێنانه ده‌بن كه مه‌ترسی تیرۆریستانی داعشیان له‌سه‌ر نییه له‌وانه‌ش چواڕیانی حه‌ردان كه بڕیاره ده‌ست پێ بكرێت و، ئێستا ده‌مانه‌وێت له‌گەڵ ڕێكخراوی (ICMT) بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك تاوه‌كو بتوانین یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن ئیمزا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شدار ببن تاكو سیفه‌تی نێوده‌وله‌تی زیاتر پێببه‌خشرێت كه له‌مه‌وپێش ئه‌و ڕێكخراوه خولێكی چه‌ند ڕۆژه‌ی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه كرده‌وه كه به‌شداری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕهبەکۆمەڵه‌كان ده‌كه‌ن بۆیه له‌گه‌ل ئیمزاكردنی ئه‌و یاداشته ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕهبەکۆمەڵه‌كان كه چاوه‌ڕوانین له‌ماوه‌یه‌كی نزیك یاداشته‌كه ئیمزا بكرێت ".
(فواد) دەیشڵێت، " ئه‌و گۆڕه بەکۆمەڵانه‌ی ده‌ستنیشان كراون جگه له‌وانه‌ی هه‌ڵدراونه‌ته‌وه كه سێ گۆڕی به كۆمه‌ڵبوون له‌قۆناغی یه‌كه‌م له چواریانی حه‌ردان ده‌ست پێ ده‌كرێت كه به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كان نزیكه‌ی 10 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی تێدا شه‌هید كراوه و ماوه‌یه‌كی زۆره ناوچەكه ئازاد كراوه، له‌ناو شنگالیشدا چەند گۆڕێکی تر ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌مه جگه له‌و گۆڕانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدایه."
نه‌شوان به‌رزنجی




