٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.هێرش قادری بۆ ساڵح موسلیم: سەردەمی بندەستی و کۆیلایەتی بەسەرچووە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- مێژووناسێک ئاماژە بەوە دەدات کە دامەزرانی دەوڵەتی کوردستان لە نکۆڵی دەرچووە و ئێستا واقعی هەرێمی کوردستان وایە کە لە هەموو جیهانەوە پشگیری و پشتیوانیی لێ دەکرێت.

لەوەتی ساڵح مسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە لە شاری سلێمانییەوە ڕایگەیاند گوایە "سەردەمی دەوڵەتی کوردی بەسەر چووە و تاکە هیوای کورد گەڕانەوەیە بۆ بەغدا"، سەرجەم توێژ و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئیدانەی قسەکانی دەکەن.

 د.هێرش قادری، مێژووناس و شارەزای بواری مێژوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتیی کوردستان ڕاگەیاند: "ئەگەر بڕیار بێت مۆدیلی دەوڵەتی کوردی نەمابێت ئەوە مۆدیلی ژێر دەستی و کۆیلایەتش نەماوە؛ ڕۆیشت جاری جاران کورد ببێتە ژێردەستەی داگیرکەران؛ جا ئەو قسانە زۆر هەڵەیە و دەوڵەتی کوردییش لە ئاسمانەوە بۆمان نایەت، دەبێت هەوڵ بدەین و تێبکۆشین؛ دەبێت بزانین چیمان دەوێت کە ئەمە پرسیاری گرنگە دەبێت کورد خۆی وەڵامی ئەوەی هەبێت چی دەوێت؟ گوتی: "کورد بە گەڕانەوە بۆ بەغدا و تاران و شوێنی دیکە ناگاتە ئەنجام و گەڕانەوە بۆ بەغدا بۆ کورد چارەسەر نییە".

ئەوەشی خستە ڕوو: بابەتی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆییی کورد چەندە پەیوەندیی بە بابەتی تاکەکانی کۆمەڵگاوە هەیە ئەوەندەش پەیوەندیی بە بابەتی هەستی نەتەوەیی و تاکی کوردەوە هەیە.

کارزان سەباح هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار