لە پێداویستییەکانی شنگال دەکۆڵنەوە و میوانداریی قایمقامیش دەکەن

شنگال-KDP.info- سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی‌وپێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای ده‌كات كوتله‌ی برایه‌تی‌وپێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌دواداچوون بۆ كه‌موكووڕییە‌كانی شنگال ده‌كات و، سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی دابێتەوەش میوانداریی قایمه‌قامی ئه‌و شاره ده‌كات.
(سه‌یدۆ چه‌تۆ) سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی‌وپیكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له كوتله‌كه‌مان خه‌ریكی به‌دواداچوونین له كه‌موكووڕی و پێداویستییه‌كانی قه‌زای شنگال و، له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی‌وپێكه‌وه ژیانیشدا بڕیارمان دا رۆژی شه‌ممه‌ی دابێتەوە میوانداریی قایمه‌قامی شنگال بكه‌ین له‌باره‌ی بارودۆخی شنگال و چ گله‌یی و گازنده‌یان هه‌یه كه زۆره و چ پێویسته بۆ شنگال بكرێت تاوه‌كو گله‌یی و گازنده‌كانیان بگه‌یێنین به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاری نه‌ینه‌وا."
(سه‌یدۆ) گوتیشی: "ئەو شاندەی دەچێ بۆ ئەمەریکا و قایمه‌قامی شنگال سه‌رۆكیەتی، لەوێ باسی چه‌ندین بابه‌تی گرنگی تایبه‌ت به شنگالیش دەکات."
نه‌شوان به‌رزنجی




