نێچیرڤان بارزانی ئامادە دەبێ.. ١٩٠ کۆمپانیا له ٦٢ وڵاتەوە به‌شداریی کۆنگره‌ی سان پترسبۆرگ ده‌که‌ن

هولیر -KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو کۆنگرەیەدا بەشدار دەبێ کە، سێرگی پریخۆدکۆ، جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی ڕووسیا لەبارەیەوە ڕایگه‌یاند، کۆنگره‌ی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی سان پیترسبۆرگ به به‌شداریی سەدان که‌سایه‌تی و سه‌رۆکی گه‌وره‌کۆمپانیاکانی جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پریخۆدکۆ به ئاژانسی ئه‌زڤیستیای ڕووسی ڕاگه‌یاندووه، کۆنگره‌ی ئه‌مساڵی سان پیترسبۆرگ جیاواز وگرنگه و سه‌رۆکی ١٩٠ کۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهان به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ١٥٠٠ که‌سایه‌تی له ٦٢ وڵاتی جیهانه‌وه. به‌رپرسه‌که‌ی ڕووسیا پێشبینی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئابووریی ڕووسیا و ئه‌ورووپا ده‌کات له‌و کۆنگره‌یه‌وه و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیایش پشتیوانی بۆ ئه‌مه ده‌ربڕیوه.
جێی باسه شاندێکی باڵای هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئاماده ده‌بێت کە بڕیارە سبەی ببەسترێت و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
پێشتر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (سپۆتنیک نیوز)ی وڵاتەی، (ڤیکتۆر سیماکۆف) کۆنسووڵی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ڕووسیا بەنیازە پڕۆژە ئابوورییە هاوبەشەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان کە ماوەی دوو ساڵە ڕاگیراون، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئابووریی سەن پترۆزبێرگ لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، دەست پێبکاتەوە.




