٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور.. پێشمەرگە وەک هێزی پشتیوان یارمەتی سوپای عێراق دەدات

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر دەڵێ، ئەم نیوەڕۆیە سوپای عێراق هێرشی کردە سەر گوندی نەسر و، چووەتە ناو گوندەكەوە.

 عەمید (سەردار مورتكە) بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێكە هێرشی سوپای عێراق بۆ گرتنەوەی چەند گوندێك دستی پێكردووە لە سنوری میحوەری گوێڕ مەخموور، بەڵام ئەم نیوەڕۆیە هێرشەكان بۆ سەر گوندی نەسر چڕ كراونەتەوە و چوونەتە ناو گوندەكەوە، بەڵام هێشتان شەڕی لێ بەردەوامە."  ڕایشیگەیاند: "گوندی حاجیعەلی لە دوێنێوە سوپای عێراقی لێیە، بەڵام هێشتا شەڕی لێ گەرمە."

جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر ئاماژەیشی دا: "هێزێ پێشەرگە وەكو هێزێكی پشتوان لەو شڕەدا بەشدارە؛ لە كاتی پێویستی و نەبوونی كەرەستەی پێویست هاوكاری سوپای عێراق دەكات بۆ گرتنەوی ئەو گوندانە و دوورخستنەوەی تیرۆریستان."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار