ڕۆژهه‌ڵاتناسێك: ئێستا سه‌رده‌می كورد و به‌دیهاتنی ئامانجه‌كانیه‌تی

ئیسپانیا-KDP.info- (مانوێل مارتورێل) ڕۆژنامه‌نووسێكی ئیسپانیی شاره‌زایه له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دواكتێبی به ناونیشانی (سه‌رده‌می كورد) بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م كتێبه‌ی (مانۆێڵ) باس له قاره‌مانه‌تیی كوردان له عێراق و سوریادا ده‌كات له‌باره‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنێكی وه‌ك تیرۆریستانی داعش، كه كورد له‌و هه‌ردوو وڵاته‌دا رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن بۆ له‌ناوبردنیان.
نووسه‌ری (سه‌رده‌می كورد) داوا له جیهان ده‌كات پشتیوانی مافی كورد بن له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كورد تیایدا ده‌ژیێن و ده‌ڵێ، ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می كورده و كاتی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیانه.
(مانۆێڵ) دۆست و پشتیوانی كورده و له دوای ساڵی هه‌زارونۆسه‌د و نه‌وه‌دویه‌ك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و بابه‌تی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكوومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنی له‌لایه‌ن كورده‌وه نووسیوه؛ هه‌روه‌ها هاوكار بووه له دروستبوونی په‌یوه‌ندی نێوان كورد و ئیسپانیادا.




