شاندێكى ئێزدی حەفتەی دابێ سەردانی ئەمەریکا دەکات

ههولێر-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال رایگهیاند، حەفتەی دابێ، شاندێکی کوردانی ئێزدی سەردانی ئەمەریکا دهكات بەمەبەستی گەیاندنی کوردانی ئێزدیان بە ئەمەریکا و یوئێن.
(مەحما خەلیل) بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "بڕیارە حەفتەی دابێ 20ى مانگ شاندێکی کوردانی ئێزدی کە لە ئیدارەی قەزای شنگال و ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ پێکدێت، سەردانی ئەمەریکا بکات بە مەبەستی گەیاندنی داواکاری کوردانی ئێزدی بەوە وڵاتە و ههروهها به یوئێنیش.
(خەلیل) گوتیشی: "داواکارییەکانمان بریتین لە بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی شارهكه و ھاوکاری ئاوارەکان و رزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی و ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و چەند داواکارییەکی دیکە."
ئەمە لەکاتێکدایە، كه بڕیار بوو سەرەتای ئەم مانگە شاندەکە سەردانی ئەمەریکا بکات، بەڵام بەھۆی سەردانی (بانکی مۆن) بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست، سەردانی شاندەکە دواخرا.
بڵند ئیبراھیم




