هیچ شەڕێک بەبێ پێشمەرگە لە مووسڵ و دەشتی نەینەوادا سەر ناگرێت
_(1)__2016_06_13_h16m54s20__HK.jpg)
هەولێر - KDP.info-فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە سەرکەوتنی بارزانی و پێشمەرگە لە بەرانبەر داعش وای کردووە بەبێ ئەوان هاوپەیمانان هیچ جووڵەیەک نەکەن.
سەربەست تروانشی، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە لە محیوەری ناوەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هێزی هاوپەیمان و ئەمەریکا بەشێوەی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بارزانیدا دەکەن؛ ئاخر وا دەبینن چۆن داعشی هەڵەوگیر کردووە و، شکاندوونی."
ئەو فەرماندەی پێشمەرگە دەیشڵێت: "هاوپەیمانان و، ئاسمانەهێزەکەیان، بەبێ پرسی بارزانی، هیچ جووڵەیەک ناکەن؛ ئاخر بە تەجرەبە بینیویانە بەبێ بارزانی زەحمەتە ئامانجی خۆیان بپێکن."
گوتیشی: "هیچ شەڕێکیش بەبێ پێشمەرگە لەو مووسڵ و دەشتەی نەینەوادا سەر ناگرێت؛ هەتا پرسیش بە بارزانی نەکرێ، کەس بەرەو مووسڵ ناجووڵێتەوە".
کارزان سەباح هەورامی




