٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"کەرکووک بە کەس لە کوردستان جیا ناکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتیی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کەس بۆی نییە کەرکووک لە کوردستان جیا بکاتەوە؛ هەوڵی لەو شێوە ڕێی پێ نادرێت.

محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی ٣ (کەرکوک)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەکە لێرەولەوێ سەری قسە دادەهێنن گوایە کەرکووک بکرێتە هەرێمکی جیا؛ ئەوە زڕەقسەی هەندێ بەرژەوەندیخوازە، ئەگینا سەدا٩٨ـی خەڵکی کەرکووک بە کورد و تورکمان و شیعە و دیان (مەسیحی)ـیەوە گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی هەر هەرێمی کوردستان دەتوانێت بیانپارێزێت؛ خۆی گەڕانەوەی کەرکووک بۆ باوەشی هەرێمی کوردستان زامنی پاراستنی کەرکووکە."

دەیشڵێ: "ئەگەر پێشمەرگەی کوردستان نەبووایە، ئێستا وەزعی کەرکووک  لە مووسڵ و تکریت شڕتریش بوو؛ ئەمە ڕاستییەکە و خەڵکی کەرکووک گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە پاراستن و مانەوەیان بەم شێوەی ئێستا تەنیا ئەوەیە کە کەرکووک بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان نەک هەوڵدان بۆ جیاکردنەوەی شارەکە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەو داواکاریانەی لێرەولەوێ هەن بۆ شارەکە بۆ بەدەستهێنانی ئیمتیازانی کەسێنییە؛ ئەو خەڵکانە بیر لەوە دەکەنەوە کە چ پۆستێکیان بەردەکەوێت بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان هەوڵ دەدەن."

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار