٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كردنەوەی دەروازەی پێشابوور ژیانی خەڵك دەبووژێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info-  بەرپرسی دەروازەی سنووری پێشابوور- سێمالكا رایگەیاند، دوای كردنەوەی ئەو دەروازەیە ڕۆژانە بارهەڵگرەكان خواردن و دەرمان و كەلوپەلی دیكە دەگوازنەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، ئەمەیش خزمەتێكی گەورەیە بە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان و هەمووان پێشوازی لێ دەكەن، چونكە ژیانی خەڵك دەبووژێنێتەوە

.)شەوكەت بەربوهاری) بەرپرسی دەروازەی سنووری پێشابوور ـ سێمالكا وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "لەوەتی دەروازەی سێماڵكا  بە ڕووی ڕۆژئاوای كوردستاندا کراوەتەوە، پەیتاپەیتا باری خواردەمەنی و دەرمان و كەلوپەلی دیكە دێ و دەچێ و، هیچ كێشەیەكیش نییە؛ كردنەوەی دەروازەكە ژیانی خەڵك دەبووژێنێتەوە."

گوتیشی:  "جا خۆشییەکە ئەوەیە نە هەرێمی کوردستان سنوورانە وەردەگرێ نە ڕۆژاوای کوردستان؛ ئەمە خزمەتێكی گەورەیە بە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و هەمووان پێمان خۆشە."

شایانی باسە، دەروازەی سنووری پیشابوور ـ سێمالكا، بە فەرمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ٨/٦/٢٠١٦وە بە فەرمی كرایەوە؛ لەو ڕێگایەوە داکودەرمان و، خواردەمەنی دەبەن بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار