فۆرن پۆلیسی: پێشمه‌رگه‌کان له به‌ره‌کانی شه‌ڕ بێ ترس لە دژی داعش دەجەنگن

ئاژانسەکان-KDP.info- گۆڤاری فۆرن پۆلیسی ئه‌مریکا بابه‌تێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه بە ناونیشانی پێشمه‌رگه‌کان له به‌ره‌کانی شه‌ڕ بێ ترس شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن. ته‌وه‌ری بابه‌ته، سه‌رسووڕمانیی ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌یه له ئازایه‌تی و وره‌ی به‌رزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌ی شه‌ڕی داعش له میحوەری مه‌خموور.
په‌یامنێره‌که ئاماژه به بڕوای به‌رزی پێشمه‌رگه ده‌کات به‌و شه‌ڕه‌ی که له دژی داعش ده‌یکه‌ن، هه‌روه‌ها هاوکارییان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له پێناوی سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕه‌که. چه‌ند جه‌نگاوه‌رێکی پێشمه‌رگه‌ی له‌و به‌ره‌یه‌دا دواندووه و باس ده‌کات که ئه‌وان چه‌ند ئازان، به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی داعش که‌مته‌رخه‌مه له به‌خشینی چه‌ک و کەرەستەی سەربازیی باش، چه‌کی قورسیش ده‌توانرێ بوترێ هه‌ر نییه. له‌کاتێکدا سوپای عێراق ئه‌مانه‌ی بۆ دابین کراوه. به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئه‌وه کاریگه‌ریی نه‌کردووه‌ته سه‌ر وره و به‌رده‌وامییان له شه‌ڕه‌که، چونکه ئه‌وان به شه‌ڕی خۆیانی ده‌زانن.




