نووسەرێکی ئیسپانیا: ئێستا سەردەمی کورد و بەدیهاتنی ئامانجەکانیەتی

ئاژانسەکان-KDP.info- مانوێل مارتورێل، ڕۆژنامه‌نووسێکی ئیسپانیی شاره‌زایه له کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دواکتێبی به ناونیشانی
(سه‌رده‌می کورد) بڵاوکرده‌وه.
ئه‌م کتێبه‌ی مانوێل، باس له ئازایه‌تیی کورد ده‌کات له عێراق و سووریا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنێکی وه‌ک داعش که کورد له هه‌ردوو وڵات ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن له به‌گژداچوونه‌وه‌یان. نووسەری (سەردەمی کورد) داوا ده‌کات جیهان پشتیوانیی مافه‌کانی کورد بکات له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی تیایدا ده‌ژین و ده‌ڵێت ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می کوردە و ئیتر کاتی به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانیه‌تی.
مانوێل دۆست و پشتیوانی کورده و له دوای ساڵی ١٩٩١ه‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه و بابه‌ت و باسی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حکومه‌تێک نووسیوە که کورد به‌ڕێوه‌ی دەبات. هه‌روه‌ها هاوکاریی دروستبوونی په‌یوه‌ندیی بووه له نێوان کورد و ئیسپانیا.




