پارێزگاری پێشووی کەرکووک: بەھەرێمبوونى كهركووك زیانى لێ دەدات.. دەستوور ڕێ نادا دوو هەرێم بکەی بە یەک

كهركووك-KDP.info- پارێزگاری پێشووی کەرکووک دەربارەی بە ھەرێمکردنی کەرکووک دەڵێ، ئەم بیرۆکەیەم لاپەسەند نییە، چونکە کەرکووک کوردستانییە و دەبێت ھەر بگهرێتهوه سەر ھەرێمی کوردستان، به ههرێمكردنیشى خزمەت نیبە بە شارهكه.
(عهبدولرەحمان مستەفا) پارێزگاری پێشوی کەرکووک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى: "لەگەڵ بە ھەرێمکردنی پارێزگای کەرکووک نیم، چونكه کەرکووک پارچەیەکە لە کوردستان و هەردەیشبێ بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان، ئاخر بەھەرێمبوون زیانێکی زۆر لە کەرکووک دەدات و دەبێتە کێشەیەکی گەورەش لە دواڕۆژدا، بەپێی دەستووریش رێگە نادرێت و ناکرێت دووھەرێم بکەیتە ھەرێمێک، لە دواڕۆژدا کە بوو بە ھەرێم، زۆر قورس دەبێت دوو ھەرێم یەکبخەیتهوه، بۆیه پێویست دهكات بابهتێكى ئاوا گرینگ زیاتر تاوتوو بکرێ".
پارێزگاری پێشوی کەرکووک گوتیشی: "بەتەواوەتی پێم وایە کەرکووک چارەسەری ھەر ئەوەیە کە بچێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان نەک ھەرکەرکووک لە ئێستادا ھەموو ئەو ناوچانەی کوردستانییە پێویستە بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان، ئەگەر بێت و بکرێته ھەرێمێکی سەربەخۆ بە دڵنیایی مەترسییەکی زۆر دهكهوێته سەر پارێزگای کەرکووک".
فایزە پاڵانی




