بەشارەتی: گۆڕان لە هەڵەبجە بەردێکیان لەسەر بەردێک دانەناوە تا حکوومەت ھاوکارییان بکات

ههڵهبجه-KDP.info- پارێزگاری ھەڵهبجە لە راگەیندراوێکدا، رەخنە لەحکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگرێت کە ھاوکارییان ناکات و ھەندێک لایەنیش بە بەربەست دەزانێت لەبەردەم پێکھێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵهبجە، بەرپرسی لقی 12ى پارتی دیموكراتى كوردستان دەڵێت، گۆڕان ھۆکاری سەرەکیی پێکنەھێنانی ئەنجوومەنی پارێزگایە و بەردێکیشیان لەسەر بەردێک دانەناوە تا حکوومەت ھاوکارییان بکات، خۆ ئەوان لەبەر بەرژەوەندیی حیزبی ئاگایان لە خزمەتکردنی ھەڵهبجە نییە.
(فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "یەکەم لایەن کە رێگرە لە پێکھێنانی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵهبجە گۆڕانە، لەبەر ئەوەی پارێزگار لای ئەوانە و تاوەکو ئێستایش ئەندامانی خۆیان دیاری نەکردووە، بۆیە ناکرێت تۆمەت بۆ کەس درووست بکەن."
(بەشارەتی) گوتیشی: "ھەموو ھەوڵێکمان دا تا پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵهبجە بکەینە واقعی و کرداری، بەڵام نەھاتنە پێش لەگەڵ ئێمەدا، ئێمەیشیان پەراوێز خست، ئێمە نەک رێگر نەبووین، بەڵکه ھاوکاریش بووین و ئەوانیش ھەر چاویان لە پۆستی حیزبی بووە و ھیچ بیریان لە بەرژەوەندیی خەڵکی ھەڵهبجە نەکردووەتهوە."
بەرپرسی لقی 12 جەخت دەکاتەوە کە، زۆر نەماوە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو تاوەکوئێستا نەیانتوانیوه بەردێک بخەنە سەر بەردێک بۆ ھەڵهبجە، بۆیە ناکرێت رەخنە لە حکوومەت بگرن، چونکە ئەوان پێویستە لەناو خۆیان رێککەون تاوەکو حکوومەتیش ھاوکارییان بکات، خۆ حکوومەت پارە بەم قەیرانە نارێژێت کە ئەوان ھیچیان بۆ ھەڵهبجە نەکردووە وھیچ ھەیکەلیەتێکیش نییە.
بڵند ئیبراھیم




