پێشمه‌رگه تونێلێكى دیکەی دۆزییەوە

خازر-KDP.info- ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە تونێلێکی دیکەیان دۆزییەوە کە درێژییەکەی ٧٠٠ مەترە.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی راگەیاند: "تیمەکانی کەتیبەی ئەندازەی سەربازی هێزەکانی پشتیوانی یەک، تونێڵکیان لە تەل ئەسوەد دۆزییەوە کە درێژییەکەی ٧٠٠ مەتر دەبێ و، لەوێدا داعشەکان خۆیان حەشار دەدا و خواردنی لەقوتونراوی داعشی لێ جێ‌ما بوو.
لیوا (مه‌حموود) دەیشڵێ:" ئه‌م تونێله له گوندى گرده‌ڕه‌ش تا ده‌گاته نزیك سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى خازر درێژه و له نێویشىدا پشتێنه‌یه‌كى بۆمبرێژكراو و ژماره‌یه‌ك بۆمب هه‌بوو، پوچه‌ڵمانكرده‌وه كه ئاماده‌كرابوون بۆ ته‌قاندنه‌وه."
ئاماژەیشی دا کە ئەم تونێلە حەوتەمین تونێلی داعشە کە هێزەکانی پێشمەرگە لەوەتەی ١٠ گوندیان لە میحوەری خازردا ئازاد کردووە دەدۆزرێتەوە.
نەشوان بەرزنجی




