دوو كچە ئیزدییەکە ڕادەستی خێزانەكانیان كرانەوە

هەولێر -KDP.info-ڤیان دەخیل دەڵێ، كچە ئێزدییەکی ٢١ساڵان و، یەکێکی ٢٣ساڵان لە چنگی داعشەکانی ناو فەلووجە ڕزگار کران؛ دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر ڕادەستی خێزانەكانیان كرانەوە لە هەرێمی كوردستان.
(ڤیان دەخیل) پەرلەمانتارە کوردە ئێزدییەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "کە شەڕی ڕزگاركردنەوەی شاری فەلووجە هەڵگیرسا و، شارەکە ئاڵۆزکا، کابرایەک لە شاری فەلووجەوە پەیوەندیی پێمەوە كرد و، گوتی دوو كچە ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕایانكردووە و، پەنای بردووەتە بەر ئەو؛ ئەوە بوو پەیوەندیم بە بەرپرسانی ناوچەی فەلووجە و چەند كەسایەتیەكی گەورەی شارەكە و بەرپرسانی سوپای عێراق و حەشدیشەعبییەکانیشەوە كرد و، بە یارمەتیی ئەوان فریایان کەوتین و، لەوێوە بردیاننە شاری بەغدا و، لەوێیشەوە هێنامن بۆ شاری هەولێر؛ پاش پرسوجۆیەکی زۆر کەسوکارەکەیانم پەیدا کرد و، چوونەوە باوەشیان."
سەرباز واحد




