ژنه نووسەرێکی ئه‌مریکایی: ده‌با کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی پاره بدات بۆ ئازادکردنی کچه ئێزدییه‌کان

ئاژانسەکان -KDP.info- (ئه‌می بیم) خاتوون، چالاک و نووسه‌ری ئه‌مریکایی که داکۆکی له مافی ئێزدییه‌کان ده‌کات، له بابه‌تێکدا که له ژماره‌یه‌ک میدیای ئەو وڵاتەدا بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی که‌مته‌رخه‌مه له ئازادکردنی کچه ئێزدییه ڕفێنراوه‌کان.
وتاره‌که‌ی (بیم) ئاماژه‌یه بۆ په‌یامێکی (بان کی مون) سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان که تیایدا باس له پاره‌دان به تیرۆریستان کرابوو له بری ئازادکردنی کچه ئێزدییه‌کان. ئەو نووسەر و چالاکوانە ئەمریکاییە ده‌ڵێ، "ده‌با کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پاره‌یه‌ی ئاماده بکردایه تا ئه‌و ئێزدییانه له به‌ر ده‌ستی تیرۆریستان ڕزگار بکرانایه، نه‌وه‌ک ڕه‌خنه له‌وانە بگیرێت که به پاره ئازادیان ده‌که‌ن". بیم، پێشبینی دەکات ئازادکردنی سەدان کچی ڕفێندراوی دیکەی ئێزدی نزیکەی ١٥ملیۆن دۆلاری پێویست بێت، ئەوەش بە ئەرکیکی مرۆڤانە لەقەڵەم دەدات کە دەبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بیکات. ده‌یشڵێت "ناشێ مرۆڤ له ژێر به‌زه‌یی تاواندا بێت و به پاره ڕزگار بێت، نه‌یکه‌یت".




