ئۆجه‌لان، زیندانەکەی بۆ دەکرێتە ماڵ

ئاژانسەکان-KDP.info- ڕۆژنامه له‌نده‌نییەکەی حه‌یات، له زاری سه‌رچاوه‌یەکی تایبه‌ته‌وه که ئاشکرای نه‌کردووە، ڕایگه‌یاندووه تورکیا به‌نیازی ئه‌وه‌یه چاوخشاندنه‌وه به جێبه‌جێکردنی حوکمی زیندانی هه‌تاهەتایی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لاندا بکات.
ڕۆژنامه‌که دەنووسێت "تورکیا به نیازه جێبه‌جێکردنی حوکمه‌که‌ی عەبدوڵا ئۆجه‌لان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە له زیندانه‌وه ببات بۆ ماڵێک و لەوێ زیندانی بکات." ده‌ڵێ "بەو مه‌به‌سته خه‌ریکی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بەندیخانەی ئیمراڵییه هەتا خەڵکیش بتوانن بچنە سەردانی ئۆجه‌لان."




