پەرلەمانتارێکی باکووری کوردستان نیگەرانە لە هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی پەکەکە
__2016_06_12_h16m27s3__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- پەرلەمانتارێکی هەدەپە لە باکووری کوردستان دەڵێت خەڵکی باکووری کوردستان بێهیوا بوون لە چارەسەری بارۆدۆخی ناوچەکە.
ئاڵتان تان، پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئامەدی باکووری کوردستان لە لێدوانێکدا کە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی تورکیا بڵاویان کردەوە ڕایگەیاندووە کە خەڵک بەهۆی تەقینەوەکانی ئەم دواییەی پەکەکە لە ئامەد، ئەستەمووڵ، مێردین و ناوچەکانی دیکە کە خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی و بریندار بوون، لە پەکەکە و هەروەها سیاسەتەکانی حکوومەتی ئەنقەرەش بێزار بوونە و هەدەپەش لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی کێشەکان بێهیوا بووە.
ئەو پەرلەمانتارەی باکووری کوردستان پێشبینی دەکات ئەگەر ستراتیژییەتی شەڕ لە ناوچەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، جگە لە هەدەپە، حزبێکی محافەزەکار لە باکووری کوردستاندا دادەمەزرێت.




