٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمریكا لە شنگالدا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لێ كەوتە خوارەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای ئەمریكا لە قەزای شنگال كەوتە خوارەوە؛ فەرماندە پێشمەرگەیەك دەڵێ، فڕۆكەکە نەخراوەتەوە خوارەوە، بە خۆی تێک چووە و كەوتووەتە خوارەوە.

 

هەكار محسین ئامێدی، فەرماندەی لەشكری تایبەتی دوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هێزی هاوپەیمانان لە نزیك كۆمەڵگەی دۆمیزی سەر بە قەزای شنگال بە هۆی هەڵەیەكی تەكنیكی كەوتە خوارەوە، هێزی پێشمەرگە لاشەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەکەی ڕادەستی هێزەکانی ئەمریكا کردووەتەوە."

 

دەربارەی ڕەوشی ئێستا بەرەكانی شەڕ ئامێدی دەڵێ: "ڕەوشی قەزای شنگال و دەوروبەری تا ڕادەیەك هێرشی لێ وەستاوە، بەڵام تۆپباران لە هەردوو لاوە هەر بەردەوامە.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار