٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یەکێتی لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن..پابەندبوون بە رێککەوتنی ستراتیژی دووپات کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  پارتی و یەکێتی دوای ئەوەی لە هەولێر کۆبوونەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر زاری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەحموود محەمەد) راگەیاندرا کە کۆبوونەوەی نێوانیان بەردەوام دەبێ.


دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەلایەن (مەحموود محەممەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و (رزگار عەلی) ئەندامیی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خرایەڕوو.

لە دەسپێکدا (مەحموود محەمەد) باسێکی کۆبوونەوەکەی کرد کە راشکاوانە لە کۆبوونەوەکەدا بیروبۆچوونەکان خراوانەتە ڕوو و هەروەک ئاشکرایشی کرد کە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان لەگەڵ یەکێتی بەردەوام دەبن..سەبارەت بە کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ گۆڕان کە ئایا پارتی لەگەڵیان کۆ دەبێتەوە، (مەحموود محەمەد) رایگەیاند وەك ئەركێكی نیشتمانی ئەوەی لەسەرمان بوو بەرامبەر گۆڕان كردمان و لەگەڵیان كۆبووینەوە، ئێستاش هیچ بەرنامەیەكیمان بۆ كۆبوونەوە نییە.

 ئاماژەیشی دا، لە كۆبوونەوەكەدا پابەندبوونیان بە رێککەوتننامەی ستراتیژی دووپاتکردووەتەوە و پرسیارمان لە یەكێتی نەكردووە و بە راشكاوی گفتوگۆمان كردووە، باسی رێككەوتنی گۆڕان و یەكێتیشمان كرد".

لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان كە تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە بووە، مەحموود محەممەد گوتی " پارتی سوورە لەسەر هەڵوێستی پێشووی، هەڵوێستی پێشووی پارتی بریتییە لەوەی د. یوسف محەممەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەبێت وازبهێنێ و نابێ بەهیچ شێوەیەك لەو پۆستە بەردەوامبێت، پاشان دەستەیەكی نوێ بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان دیاریبكرێت، هەروەها ئەوان رێككەوتنی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ گۆڕان هەڵوەشاندووەتەوە و سەرۆكی پەرلەمان نادەنەوە گۆڕان، بەڵام ئامادەن رێككەوتنێكی نوێ بكەن.

لای خۆیشیەوە (رزگار عەلی)، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان كردەوە و گوتی "بۆ چارەكردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت لە پەرلەمانەوە دەستپێبكەین، چونكە سەرچاوەی دەركردنی یاسایە".

 

هەواڵی پەیوەندیدار