ده‌زگای بارزانی، به‌رده‌وامه له هاوكارى كردنى ئاواره‌كان

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و چه‌ند رێكخراوێكی بیانی، كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌یان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، دابەشکرد.
له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا له كه‌مپی دیبه‌گه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی مووسڵ و ده‌وروبه‌ری، بەهاوکاری رێکخراوەکانی IOMوNRCوFOCSIV ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و پریاسكه (خۆراكی وشك) و سه‌تڵ و ئاوی خواردنه‌وه‌و ترمز و لایت شەحن و خاولی و شیر‌و پێداویستی منداڵان و پێخه‌فیان پێشكه‌شی 134 خێزانە ئاوارەدا دابەشکرد كه تازه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه هه‌ڵهاتبوون و له كه‌مپی دیبه‌گه نیشته‌جێ كراون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه و هه‌ر ئه‌مرۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران، له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیمارات له هه‌ڵمه‌تێكدا پریاسكه (خۆراكی وشك) و خورما و پێداویستی منداڵانیان پێشكه‌شی 1441 خێزانه په‌نابه‌ری رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپی دیبه‌گه له سنوری شاری هه‌ولێر كرد، هاوكات له هه‌ڵمه‌تێكی تردا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێکخراوی TDH به‌هه‌مانشێوه وشكه‌خۆراكیان به‌سه‌ر 1288 خێزانه ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌شكرد كه هه‌ر پریاسكه‌یه‌كی خۆراك له(برنج، نیسك، نۆك، شه‌كر، خوێ، زه‌یت، ساوار، ئارد، دۆشاوی ته‌ماته، چا و فاسۆلیا... هتد) پێكهاتبوو.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له زۆربه‌ی كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان رۆژانه هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردنی خۆراك و پێداویستی به‌ڕێوه‌ده‌بات و به‌رده‌وامیش ده‌بن له هاوكاریكردنی زیاتری په‌نابه‌رو ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌یان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌س و خێزانه ئاوارانه‌ی كه رۆژانه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشه‌وه روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له كه‌مپه‌كاندا شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت.




