دربۆ: پێویستە پەکەکە پابەند بێت و شنگال چۆڵ بکات

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە دەڵێت، پێویستە پەکەکە پابەندی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بێت و کێشە دروست نەکەن، چونکە لەبەر کورد بوون نەبا دەمێک بوو ئەوانمان لەشنگال دەرکردبوو.
(قاسم دربۆ) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە و کەسایەتی دیاری ئێزیدی، بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەوبڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بۆ دەرکردنی پەکەکە دەریکردووە، پێویستە پێیەوە پابەندبن و کێشە مان بؤ دروست نەکەن، چونکە ئەو بڕیارەی دراوە بڕیاری حکوومەتە و فەرمییەو ناکرێت پابەند نهبن پێیەوە.
(دربۆ) گوتیشی: "دەرنەچوونی پەکەکە لەشنگال رێزنەگرتنە لەخوێنی شەھیدان و ئەو قوربانیانەی لەپێناو ئازادکردنی دراوە، بۆیە چاوەرێ دەکەین خۆیان شنگال چۆڵ بکەن بەبێ ئەوەی ھیچ کێشە دروست بێت.
ئەوفەرماندەیهی پێشمەرگە دهشڵێت، قبوڵی ناکەین کەس زوڵم لەشنگال بکات و خۆی بکاتە خاوەنی شنگال، چونکە خەڵکی شنگال ھیچ کات سازشی لهسهرمافی خۆی نهكردووهو ئەو بێ دەنگیەی ئێمەش ئەوەیە کە ئەوان کوردن ئهگەرنا دەمێک بوو ئەوانمان وهدهرنابوو، ھیواشمان وایه پەکەکە پابەندی ئەوبڕیارە بێت و شنگال چۆڵ بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بڕیاری دەرکردنی پەکەکەی لەشنگال دەرکرد، پەکەکە باسی لەوەکردووە پابەندی ئەوبڕیارە نابن و شنگال چۆڵ ناکەن لهبهر ئهوهی ئهوان فهرمان لهبهغداوه وهردهگرن.
بڵند ئیبراھیم




