میرخان: سوپاى عێراق له مه‌خمووره‌وه هێرشى بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێ كرد

مه‌خموور-KDP.info- جێگرى سه‌ر په‌رشتیارى میحوه‌رى مه‌خموور و گوێر رایده‌گه‌ینێت، هێزه‌كانى سوپاى عێراق له میحوه‌رى مه‌خموور هێرشیان ده‌ست پێ كردووه بۆ سه‌ر تیرۆرستانى داعش و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامى هه‌یه.
( د. ئاراس حه‌سۆ میرخان ) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له میحوه‌رى مه‌خموور سوپاى عێراق هێرشیان بۆ سه‌ر تیرۆرستانى داعش ده‌ست پێ كرد و له چه‌ند گوندێكیش له‌وانه گوندى خه‌راب جه‌بر لێى نزیك بوونه‌ته‌وه.
(میرخان) گوتیشى: "شه‌ڕه‌كه‌ش به‌رده‌وامى هه‌یه و پێشڕه‌وى سوپاى عیراقیش به‌رده‌وامه و فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانیش هاوكارى سوپاى عێراق ده‌كه‌ن و ده‌ستیان كردووه به بۆردوومان كردنى تیرۆرستانى داعش له‌و سنووره .
نەشوان بەرزنجی




