٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ نرخی نەوت دەگاتە ٦٠ دۆلار

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  شارەزایەكی كەرتی نەوت و غاز ئاماژە بەوە دەكات، تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوت شەست دۆلار تۆمار دەكات و سەردەمی زێڕینی نەوت بەسەر نەچووە.

عەلی حەسەن بەلۆ، شارەزای كەرتی نەوت و غاز بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند" پێشبینی دەكرێ نرخی نەوت بۆ ئەمساڵ نرخێكی جێگیر ببێت لەنێوان ٥٠ ـ ٦٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك و  تا كۆتایی ساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوت  شەست دۆلار تۆمار دەكات، بەڵام ئەوەی سەرەتای ئەمساڵ ڕووی دا دووبارە نابێتەوە و جارێكی دیكە نرخی دابەزینی وەها بە خۆیەوە نابینێت."

عەلی بەلۆ گۆتیشی: "سەردەمی زێڕینی نەوت بەسەر نەچووە و ئەگەر  ململانێ سیاسیەكانی نێوان عەرەبستان و ئێران لە لایەك و نێوان ئەمریكا و ڤەنزۆیلا لەلایەكی دیكە كۆتایی بێت ئەوە نرخی نەوت بەرزترین نرخ تۆمار دەكات، زۆر جار سیاسەت دەست دەخاتە نێو بازاڕی نەوتەوە، ئەگەرنا نەوت هی ئەوە نییە نرخی بەو شێوەیە دابەزێت."

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار