شارەزایەکی ئابوری: ریفۆرمی ئابوری بنەمای سەربەخۆیی ئابورییە.. بانکی نێودەوڵهتى ھاوکار دەبێت

هەولێر-KDP.info- شارەزایەکی ئابوری دەڵێت، ریفۆرمی ئابوری ھەنگاوێکی گرنگە كه حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناویهتى دهشڵێت، یەکێک لەخاڵەسەرەکیەکانی سەربەخۆیی ئابوری ئەوەیە کە ریفۆرم بکرێت، ئهم ههنگاوهش دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی سەربەخۆیی ئابوری و بنەمای سەرکی سەربەخۆیی ئابورییشە.
(نەجیبە نەجیب) بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "ریفۆرمی ئابوری ھەنگاوێکی لەشوێنی خۆیدابوو و ناوەرۆک و خاڵەکانی ریفۆرمەکە و ئەودیراسەی ئەنجامدراون لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی زۆر باشە و پێویستە دەرسێک لەوەش وەربگرین کە ناکرێت تەنیا پشت بە داھاتی نەوت ببەستین، پێویستە پشت بەداھاتی دیکەش ببەسترێت لەوانە باج وگومرگ و گەشت و گوزار وکشتوکاڵ.
(نەجیب) گوتیشی: "ئەوریفۆرمە لەبەرژوەندی ھەموو خەڵکی کوردستانە و تەنیا بۆ لایەنێک و حیزبێک نییە و سودی زۆریشی دەبێت لەداھاتوودا.
باسی لەوەشکرد، یەکێک لەخاڵەسەرەکیەکانی سەربەخۆیی ئابوری ئەوەیە کە ریفۆرم بکرێت، بۆیە ئەمەش دەبێتە ھۆكارى بەھێزکردنی سەربەخۆیی ئابوری ھەرێمی کوردستان و بنەمای سەرکی سەربەخۆیی ئابوریی.
ئهو شارەزایەی ئابوری دهشڵێت، خاڵێکی دیکەی گرنگی ریفۆرمی ئابوری ئەوەیە کە کار بۆ نەھێشتی ھەژاری دەکرێت و بانکی نێودەوڵهتیش بەگرنگیەوە دەروانێتە ئەو خاڵانە و ھاوکار دەبێت.
بڵند ئیبراھیم




