تا پەکەکەی لێ بێ، شنگال ئاوه‌دان ناكرێته‌وه.. به‌ربه‌ستی به‌رده‌م بهجینۆسایدناساندنیشن

شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال دەڵێت، خەڵک شنگال لە ترسی پەکەکە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، ئەوان بەربەست دروست دەکەن و رێگریی له خه‌ڵك دەکەن. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، چونکە ھێزێکی نایاسایین و پێشێلی سەروەریی خاکی عێراقیان کردووە، ھەر چۆن بێت پێویستە شنگال چۆڵ بکەن.
(مەحما خەلیل) هه‌روه‌ها بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "نامەی ئێمە بۆ جیھان و دادگاکان و ھەموو خەڵکی ئه‌وه‌یه کە، بەھیچ شێوەیەک رێگا نادەین پەکەکە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کوردانی ئێزدی‌دا بکات، ئاخر یاسای یونامی رێگا بەوە نادات و پێویستە ناوچەکانیان پارێزراو بن.''
گوتیشی، ئەگەر ئەوان خۆیان بە وڵاتپارێز دەزانن و باس لەوە دەکەن ھاتوون شنگال بپارێزن، ئێستا شنگال پێویستی بە ئەوان نییە و ھێزی پێشمەرگە به‌رگرییان لێ ده‌كا و ده‌یانپارێزێ، ده‌بێ ناوچەکه چۆڵ بکەن.
قایمقامی شنگال هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''حەز دەکەین پەکەکە بەبێ کێشە ناوچەکانمان چۆڵ بکات، چونکە دواتر خەڵکی شنگال ئەم خۆسه‌پێنییه‌ی ئه‌وان قه‌بووڵ ناکات و رێگەی یاساییان له دژ دەگیرێتە بەر.''
(خه‌لیل) ئاماژه‌یشی دا كه، ''بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ دەرکردنی پەکەکە وەڵامێک بوو بۆ ئەوان کە باس لەوە دەکەن لەلایەن بەغداوە رێگایان پێدراوە، هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ بزانن كه بەپێی یاسا سەروەریی خاکی عێراقیان پێشێل کردووە و ناکرێت لە شنگالدا بمینێنه‌وه، چونکە تاوەکو ئەمانە لە شنگالدا بن، ئەو قەزایە ئاوەدان ناکرێتەوە و بە جینۆسایدیش ناناسرێت و، رێگری لە خەڵکیش دەکەن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان و بەربەستیان بۆ دروست دەکەن.''
بڵند ئیبراھیم




