٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەلاحەدین دەمیرتاش: "پەکەکە دەستی داوەتە کوشتنی مرۆڤ"

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا، پەکەکەی بە کوشتنی هاووڵاتیانی لاشەڕ (سڤیل) تۆمەتبار کرد.

 ماڵپەڕە ئێرانییەکەی (کوردپرێس) هەواڵێکی (تایم تورک)ی گواستووەتەوە کە دەڵێ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە، وێڕای ئیدانەکردنی تەقینەوەکەی ئیستانبووڵ، گوتوویەتی "حزبەکەمان هەرگیز لەگەڵ توندوتیژیدا نییە. پەکەکە توندوتیژی دەکدات، دەستی داوەتە چەک، تورکیای کێشاوەتە ناو شەڕەوە و مرۆڤ دەکوژێت."

دەمیرتاش ئەوەشی بۆ سەرچاوەکە باس کردووە کە "هەر خەڵکە ئاساییەکەی تورکیا، بە کورد و تورکەوە باجی ئەو شەڕەی تورکیا دەدەن؛ کە سووری ئامەد دەتەقێتەوە، پریشکەکەی بەر هەموو وڵات دەکەوێت."

هەواڵی پەیوەندیدار