ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هێڵه گشتییه‌كانى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى چاكسازى په‌سه‌ند كرد

هەولێر-KDP.info- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هێڵه گشتییه‌كانى نه‌خشه‌ڕێگاى چاكسازى په‌سه‌ند كرد و وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى پلاندان، هه‌ر وه‌زاره‌تێك به‌پێى په‌یوه‌ندیى خۆى به نه‌خشه‌ڕێگاكه‌وه، میكانیزمى چۆنیه‌تیى جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ڕێگاكه ئاماده بكه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/6/2016 به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیران و به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى به ناوى خۆى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه، پیرۆزبایى له سه‌ركه‌وتنى دوایین كۆنگره‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و به‌تایبه‌تیش له وه‌زیرانى یه‌كگرتوو كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
ئینجا ستایشى ڕۆڵى وه‌زاره‌تى پلاندانانى كرد له ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگاى هاوبه‌شى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بانكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ چاكسازى و گرنگیى په‌سه‌ندكردنى ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگایه‌ى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌تایبه‌تى به‌لاى بانكى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دووپات كرده‌وه، كه نیشانه‌ى جددییه‌تى حكوومه‌ته له چاكسازى. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كرد كه به‌شدارییان له ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگه‌دا كردووه و گوتى: هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى وه‌زاره‌ته‌كان له ئاماده‌كردنى ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگایه‌دا به لاى بانكى نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه گرنگه.
پاشان عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى نه‌خشه‌ڕێگاكه پێشكه‌ش كرد كه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ئاماده كراوه، له‌وانه جێبه‌جێكردنى چاكسازیى ئابوورى و په‌یكه‌رى كارگێڕى، فره‌چه‌شنكردنى ئابوورى، چاككردنى كه‌رتى بانكدارى، پێشخستنى كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا و بچووككردنه‌وه‌ى كه‌رتى گشتى، په‌ره‌پێدانى كه‌رته نانه‌وتییه‌كانى وه‌ك پیشه‌سازى، كشتوكاڵ و گه‌شتیارى، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بوارى دیكه‌ش به جۆرێك كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه نه‌بێت كه پشت به تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌به‌ستن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیرى پلاندانان دووپاتى كرده‌وه كه له كه‌رتى پاراستنى كۆمه‌ڵاتیدا تیمه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى هاوكاریى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن. ئینجا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هێڵه گشتییه‌كانى نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ى په‌سه‌ند كرد و وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد كه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى پلاندان، هه‌ر وه‌زاره‌تێك به‌پێى په‌یوه‌ندیى خۆى به نه‌خشه‌ڕێگاكه‌وه، میكانیزمى چۆنیه‌تیى جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ڕێگاكه ئاماده بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران سوپاسى وه‌زاره‌تى پلاندانان و هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كرد كه به‌شدارییان له ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگاكه‌دا كردووه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر گرنگیى به‌شداریى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگاكه و هاوكاریكردنى حكوومه‌ت له جێبه‌جێكردندنیدا. جه‌ختى له گرنگیى په‌سه‌ندكردنى نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ش له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرده‌وه.
له بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێبه‌رى داڕشتنى یاسایى په‌سه‌ند كرد كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دادى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به هاوكاریى بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده كراوه و وه‌زاره‌ته‌كان ڕاسپێردران له كاتى ئاماده‌كردنى پڕۆژه یاساكان، یان پڕۆژه‌ى هه‌مواكردنى یاساكاندا، پشتى پێ ببه‌ستن.




