ئەحمەد عەسكەری: داواکارین هێزی نەوتپارێزی كەركووك زیاد بکرێت
__2016_06_09_h17m11s58__HK.jpg)
کەرکووک -KDP.info- کەرکووک دیسان لوولەنەوتێکی لێ تەقێندرایەوە؛ بەرپرسێكی شارەكە دەڵێ چەندین جار داوای زیادكردنی پۆلیسی نەوتپارێزمان كردووە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ شەڕی داعشی کردووەتە بیانوو، کەس نانێرێت.
ئەحمەد عەسكەری، سەرۆكی لیژنەی نەوتوگاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "دوێنێ دیسان لوولەلەنەوتەکەی 'كۆمپانیا باكوور ـ هەرێمی كوردستان' کۆمەڵەە چەکدارێکی لێ پەیدا بوو و، تەقێندرایەوە؛ ئاگرەکەیان گورجێ دامرکاندەوە؛ هەڵبەت ئەو لوولەنەوتە ماوەیەکە نەوتی پێدا ناڕوات، بۆیە شوکر زەرەرەێکی وای نەبوو."
عەسكەری گوتیشی: "چەند جارێک داوامان لە وەزارەتی ناخۆی عێراق كردووە، نەوتپارێزی زیاترمان بۆ بنێرن و، ئاگرکوژێنی پێویست و باشترمان بۆ دابین بکەن، بەڵام هەموو جارێك شەڕی داعشیان کردووەتە بیانک و، خۆ لە ئەرک دەدزنەوە."
قائید میرۆ




