٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كرێی بار لە سنوورە نێودەوڵەتییەکەەی 'حاجی‌ئۆمەران'ـدا كەم كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

 هەولێر-KDP.info- كرێی بار لە سنوورە نێودەوڵەتییەکەی 'حاجی‌ئۆمەران'ـەوە كەم كرایەوە؛ ئەوەیش كارئاسانیەك دەبێت بۆ ئەوەی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی‌ئۆمەرانەوە زیاتر ببێت؛ جگە لەوە کاریش دەکاتە سەر نرخی کەلوپەل و، هەرزانتر دەگاتە دەست مشتەری.

 

(مەغدید عەریف) بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی‌ئۆمەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییە خراپەی هەرێمی كوردستان و وەك پاڵپشتیەك بۆ بازرگانان و هەروەها بەهێزكردنی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەكەوە لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی قایمقامی چۆمان بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی ئۆتۆمبێلی باری (بارهەڵگر)ماندا، واتە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی لە مەرزە نێودەوڵەتییەکەی حاجی‌ئۆمەرانەوە، بار دەبەن بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان."

 

گوتیشی: "لە سەرەتای ئەم مانگەوە بڕیارەكە وا جێبەجێ دەکرێ و پێویستە شۆفێران پێوە پابەند بن؛ بەو بڕیارە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی‌ئۆمەرانەوە زیاتر دەبێت، کەوابێ بەرهەمیش هەرزانتر دەگاتە دەست مشتەری. هەم بارزگان خەیری لێ دەبینێ هەم مشتەری."

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار